کانونی یه‌که‌م 15, 2019 18:34 Asia/Tehran
  • بەرنامەی جانسون بۆ گۆڕانکاری بەربڵاو لە دەوڵەتی  بریتانیا

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دوای سەرکەوتنی پارتی پارێزکار لە هەڵبژاردنە پارلەمانیەکان بەرنامەیکی بەربڵاوی بۆ گۆڕانکاری لە دەوڵەت لەبەر چاو گرتووە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەفتەنامەی   بریتانیایی ساندی تایمز  بوریس  جانسون  سەرۆک وەزیرانی  بریتانیا  بە دوای  گۆڕینی  سەرەکی  لە  داڕشتی کابینەیە  کە  لە  ڕەوتی ئەودا  لە وەزارتخانەکان  سڕاوەتەوە   و ئەندامانی  دەوڵەت  جێ بە جێ  دەبن  تا ئامانجەکانی  دەوڵەتی  پارێزکار  دوای چوونەدەر  لە یەکێتیی  ئورپا  برگزیت  جێ بە جێ بێت .  جانسون  ڕۆژانی  پشووی  کریسمەسی تەرخان  داوە  بە  داڕشتنی بەرنامە بۆ  گوڕانکاری  بەربڵاو  لە  داڕشتی کابینە  کە بۆ وێنە  دەتوانین  ئاماژە بکەین  بە    دامەزراندنی  وەزارەتخانەی  نوێ  لە کاروباری سنووری و کوچبەری . ئەرکی  ئەو  وەزارەتخانەیە هێزمەند کردنی  ئاسایش و جێ بە جێ کرانی سیستمی نوێ کوچبەری و دەرکردنی ڤیزە دەبێت . بوریس جانسون  لە هەڵبژرادنەکانی  سەرانسەری 12  دیسامبر  بە دروشمی برگزیت تەواو  دەکەین  توانی  زۆربەی  کورسیەکانی  پەرلەمان  دەس بخات  و ئەیەوێ  بریتانیا  31ژانویە   لە یەکێتیی ئوروپا  بباتە دەر . ە پێی هەوالەکان  پەرلەمانی نوێ  بریتانیا  لە ڕۆژی  دووشەمە  16  دیسامبر  دەس بەکار دەکات .

بۆچوونت