کانونی دوھەم 24, 2020 08:42 Asia/Tehran
  • ئه‌مریکا: ئۆپه‌راسیۆنەکانمان دژ به‌ داعش له‌ عێراق راگرتوە

نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی چەکدارانی داعش لە عێراق راگرتوە، دەشڵێت، "له‌ ئێستادا گرنگی به‌ پاراستنی هێزه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان له‌ عێراق ده‌ده‌ین.

جیمس جێفری، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن رایگه‌یاند، "ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش له‌عێراق راگیراون. ئاماژەی بەوەشکردوە، "چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان بکه‌نه‌وه‌، له‌ئێستاشدا هیچ وڵاتێک پشتیوانی له‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له‌عێراق ناکات".

پێنجی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبونی  168 پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی شیعەکان و بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە یاسای دەرکردنی هێزە بیانیەکانی لە عێراق پەسەن کرد.

بۆچوونت