کانونی دوھەم 27, 2020 10:34 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی ڤایروسی کرۆنا لە چین گەیشتە 80 کەس

ژماری گیان لە دەسداوانی ڤایروسی کرۆنا لە چین گەیشتە 80 کەس .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، لیژنەی تەندروستیی نیشتمانیی چین ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : ژماری تووشبوان بەم ڤایرووسە گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هەزار و 800 کەس .

 لە بەیاننامەی لیژنەی تەندروستیی نیشتمانیی چیندا هاتووە : شاری ووهان لە پارێزگەی هوبئی ئەم وڵاتە  گرنگترین شارە  کە ڤایروسی کرۆنا لەوێ تەشەنای کردووە و کاربەدەستانی پیکەن، نزیکەی 45 میلیۆن چینیان راگرتووە .

دوای بینینی یەکەم حاڵەتەکانی نەخۆشیی کرۆنا ، کاربەدەستانی وڵاتانی فیلیپین ، تایلەند ، ژاپۆن و ئوسترالیا ، کۆریای بشوور ، پاکستان ، ئەمریکا ، فەڕەنسە ، سکۆتلەند و پورتوگاڵیش باسی بینرانی حاڵەتەکانی تووشبوون بەم نەخۆشیەیان کرد .

بۆچوونت