شوبات 19, 2020 07:51 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی ڤایرۆسی کڕۆنا لە چین بۆ ئاستی ٢٠٠٤ کەس

دەوڵەتی چین شەوی یەکشەم ڕایگەیاند کە ڕێژەی قوربانیانی سەرچاوەگرتوو لە ڤایرۆسی کڕۆنا لەوڵاتەکەی گەیشتۆتە ٢٠٠٤ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا دەوڵەتی چین هەروەها ١٦٩٣ وێنەی تووش بوو بە ڤایرۆسی کڕۆنا لە پارێزگەی هوبئی ئەو وڵاتەشی ڕاگەیاندو وتی تاکوو ئێستا زیاتر لە ٦١ هەزارکەس تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون ، کاربەدەستانی چین پێشتر ڕێژەی تووشبان بەو ڤایرۆسەیان لەو وڵاتە بە ١٨٠٠ کەس ڕاگەیاندبوو.

ڤایرۆسی کڕۆنا لەکۆتایەکانی ساڵی ڕابردووی زایینی لە شاری وهان هەڵکەوتوو لە پارێزگەی هوبئی چین  بەدی کراو هەنووکە جگە لە سی پارێزگەی ئەو وڵاتە تەشەنەی کردۆتە لانی کەم ٢٣ وڵاتی دیکەش ، کومیسیۆنی تەندروستی نیشتمانی و وەزارەتی دارایی چین ٦٠ ملیارد یوانی بۆ بەربەرەکانی ئەو ڤایرۆسە تەرخان کردوە.

بۆچوونت