ئه‌یلوول 12, 2025 19:25 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی ٥٠ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی داگیرکەراندا

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ ٥٠ فەلەستینی بە هۆی پەلامارەکانی داگیرکەران شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەیش بریندار.

لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە ئەمڕۆیش ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم کەرتە کەوتنە بەر پەلامار. سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها فەرمانی چۆڵکرانی هەموو گەڕەک و ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززەی لە ژێر شاڵاوی بۆردومان و گوللەبارانی بێ وچان دەرکردووە، وەک پێشەکییەک بۆ هێرشی زەوینی بۆ سەر ئەم شارە. لە فەلەستینی داگیرکراویشدا ئەمڕۆ میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی هێرشی بە چەقۆ کە لە هۆتێلێکی قودسی داگیرکراو ڕوویدا ، دوو زایۆنی بریندار بوون. ئەم هێرشە وەڵامی ئاسایی و سرووشتییە بە جەنایەتەکانی داگیرکەران.

سەرپەیڤ