مەرگی گوماناوی کچەکەی ماندێلا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i383780-مەرگی_گوماناوی_کچەکەی_ماندێلا
کچی رێبەری خەباتی دژی رەگەزپەرستیی ئەفریقا بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2020 18:39 Asia/Tehran
  • مەرگی گوماناوی کچەکەی ماندێلا

کچی رێبەری خەباتی دژی رەگەزپەرستیی ئەفریقا بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کرد .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێس ئەی بی سی  ئەفریقای باشوور ، پارتی دەسەڵاتداری کۆنگرەی نیشتمانیی ئەفریقا لە ئەفریقای باشوور رایگەیاند : زیندزی ماندێلا کچی نێلسۆن ماندێلا رێبەری خەباتی دژی نەژادپەرستیی ئەفریقا کە وەک دایک و باوکی لە خەباتکارانی دژی نەژادپەرستیی بوو ، ئەمڕۆ دوشەممە بە شێوەی کتوپڕ لە نەخۆشخانەیەک لە ژوھانسبورگی ئەفریقای باشوور کۆچی دوایی کرد . 

میدیا خۆجێییەکان ھۆکاری مردنی زیندزی ماندێلایان نادیار و گوماناوی راگەیاندووە . 

رۆیتێرزیش راپۆری دا ناوەندی نێلسۆنماندێلا ھێشتا لەسەر داوای ئەم ھەواڵدەریە بۆ لێدوان لە بارەی ھۆکاری مردنی کچەکەی ماندلا وڵامی نەداوەتەوە . 

نێوبانگیی جیھانیی زیندزی 59 ساڵان کە باڵوێزی ئەفریقای باشوور لە دانمارکیش بوو ، زیاتر لەبەر خوێندنەوەی بەیاننامەی مێژوویی  نێلسۆن ماندێلا لە رەتکردنەوەی پێشنیاریی ئازاد کرانی پیک بوتا سەرۆکی نەژادپەرستی ئەوکاتی ئەفریقای باشوور لە بەندیخانەی دورگەی روبێن لە ئوقیانووسی ئەتڵەسی بوو .