• ڕاوێژکاری سەیید عەمار حەکیم ونووری ئەلمالکی لە بارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق

جێگری سەرۆک کۆماری عێڕاق لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی باڵی حێکمەتی نیشتمانی لە بارەی دۆسیەی هەڵبژاردنەکان لەم وڵاتە ڕاوێژکاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تاقمی نێودەوڵەتی هەواڵدەری فارس " نووری مالکی" جێگری سەرۆک کۆماری عێڕاق بە ئامادەبوون لە نوسینگەی سەیید عەمار حەکیم سەرۆکی باڵی حیکمەتی نیشتمانی لەگەڵی وتووێژی کرد. بەپێی ڕاگەیاندنی دەفتری میدیایی باڵی حێکمەتی نیشتمانی لە تاران، حکیم لەم دیدارە دا لەسەر هاوکاری تاقمە سیاسیەکانی عێراق لە پێناوی گەیشتن بە قۆناخی ئارامشی سیاسی پیداگری کردو وتی": هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ، عیراق لە قۆناخی ناپاوەجیی بۆ قۆناخی پاوەجیی دەگوێزیتەوە. لەم دیدارەدا دوولایەن لەبارەی مەسەلەکانی سیاسی ، ناوچەیی وهەڵبژاردنەکانی بەردەم وپێویستی پاڕاستنی دەستکەوتەکانی بەدی هاتوو لەم ماوەیە ڕاوێژکاریان کرد. حەکیم پاش ئەمەیش لەگەڵ کاربەدەستانی تر لەوان هادی ئەلعامیری مۆقتەدا سەدر وئەیاد عەلاوی دیداری کردو لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وداهاتووی عێراق دەستی دایە ڕاوێژکاری ووتووێژ. هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕێارە دوازدەی مای داهاتوو لە سەرانسەری ئەم وڵاتە بەڕێوە بچێت.

Feb 13, 2018 16:53 Asia/Tehran
بۆچوونت