Aug 13, 2019 18:43 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش لە سامەڕای عێراق

رێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق باسی کوژرانی 8 تیرۆریستی داعش دەکات لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی سەلاحەدین .

بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەری مێهر بە گێڕانەوە لە نەهرەین ،  حەشدی شەعبی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەییەک رایگەیاند ، هێزەکانی حەشدی شەعبی زانیاریە  وەدەسهاتووەکان لە بارەی جموجوڵی داعشی لە رۆژهەڵاتی شاری سامەڕا ناوەتە بەردەست هێزی ئاسمانیی ئەرتەش و فڕۆکە عێراقیەکانیش ئۆتۆمبێلەکانی هەڵگری تیرۆریستانی داعشیان لەم ناوچەیەدا پێکاوە .

 بە گوێرەی ئەم راپۆرە لە م هەڵمەتەدا ژمارێکی دیکە  لە  تیرۆریستانی داعشیش بریندار بوون .

لە لایەکی دیکەوە ، هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هاریکاریی هێزە ئاسایشیەکانی عێراق لە هەڵمەتێکدا ، تونێلەکانی داعشیان لە ناوچەکانی «الکعره، الویزه و الهدره»  هەڵکەوتوو لە پارێزگەی ئەنبار تێکشکاند .

سەرپەیڤ

بۆچوونت