توندڤەکرانی ڕێوشوێنی ئاسایشی تایبەت بەمانگی موحەڕەم لە ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i368112-توندڤەکرانی_ڕێوشوێنی_ئاسایشی_تایبەت_بەمانگی_موحەڕەم_لە_ئێراق
وەزیری نێوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ ڕۆژانی تازیەداریی سەروەر و سالاری شەهیدان حەزرەتی "اباعبدالله الحسین علیه السلام" ، ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان، ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان بەشێوەیەکی بەرچاوتر ڕەچاو دەکرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2019 11:26 Asia/Tehran
  • توندڤەکرانی ڕێوشوێنی ئاسایشی تایبەت بەمانگی موحەڕەم لە ئێراق

وەزیری نێوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ ڕۆژانی تازیەداریی سەروەر و سالاری شەهیدان حەزرەتی "اباعبدالله الحسین علیه السلام" ، ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان، ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان بەشێوەیەکی بەرچاوتر ڕەچاو دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر؛ "یاسین یاسری" وەزیری ناوخۆی عێراق لەدیدار لەگەڵ "جەعفەر بەتات" فەرماندەری پۆلیسی فدراڵی ئەو وڵاتە، پاراستنی دەسکەوتە ئاسایشییەکانی هێزە چەکدارەکان و خەمساردنەبوون لە جێ بەجێ کردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی هاوپێوەند بە دەستەبەرکرانی ئاسایش و سەقام لە عێراقی بەپێویست زانی.

هەموو ساڵێک لەمانگی موحەڕەمدا بەملوێنان زیارەتکار لەناوخۆ ودەرەوەی عێراق بۆ وێنە ئێران، بۆ بەشداربوون لەڕێوڕەسمی تاسوعاو عاشورای حوسێنی(ع) بەرەو کەربەلای موعەلا دەکەونەڕێ.