Sep 10, 2019 17:59 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی  ئێراق لە گەڵ داخوازی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی هاوەردەی گاز  لە  ئێران

وەزیری کارەبای ئێراق سەبارەت بە گوشاری ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی هاوەردەی گاز لە ئێرانەوە جارێکی دیکە جەخت یکرد بەغدا درێژە ئەدات بە درێژەی هاوەردەکانی لە ئێران .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری فارس بە  گێڕانەوە  لە  هەواڵدەری  ڕویترز  " لوی  ئەلخەتیب  "  وەزیری  کارەبای  ئێراق  ئەمڕو  سێشەمە  لە  پەراوێزی  کۆبوونەوەی  کونگرەی  جیهانی  وزە  لە شاری ئەبوو زەبی  وتی :  بەغدا  بە بێ  هاوەردەی  گاز  لە  ئێرانەوە لە  بەرهەمهێنانی  کارەبا  ڕووبەڕووی  کێشە  بوەتەوە .  ئەلخەتیب  هەروەها وتیشی  ئێراق  لە گەڵ  هەموو وڵاتان  پەیوەندی باشی  هەیە  و وڵاتانی دیکەش  دەبێ  ڕێزی بو دابنێن . کاربەدەستانی ئەمریکایی  لە مانگەکانی  ڕابردوو  بە جاران خوازیاری پچڕاندنی  هاوەردەی  گاز و کارەبای   ئێراق لە  ئێران  بوون . کاربەدەستانی  ئێراقیش  ڕایانگەیاندووە  لە گە ڵ بایکوتگەلی  یەکلایەنەی  ئەمریکا دژی  ئێران  هاوکاری ناکەن .

سەرپەیڤ

بۆچوونت