Sep 13, 2019 13:00 Asia/Tehran
  • حەکیم: وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی یەکدەنگ و هاوهەڵوێست بن بەرامبەر بە دەسدرێژکارییەکانی ئیسراییل

ڕێبەری بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق داوای لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی کرد یەکدەنگ و هاوهەڵوێست بن بەرامبەر بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەید عەمار حەکیم" ڕێبەری بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق هەوڵەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ چەپاو کردن و دەس گرتن بە سەر زەوی و زاری دیکەی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەنی ئیدانە کرد و نەیارەتی توند و لێبڕاوانەی خۆی دژ بەو هەوڵانە دەربڕی.

ڕێبەری بزووتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق راشکاوانە ڕایگەیاند: ستراتژیای نوێی ئیسراییل لە بواری داگیرکاری دەس گرتن بە سەر زەوی و زاری زیاترە.

سەید عەمار حەکیم پێی داگرت: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوان ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی دیکە دەبێ بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی ئیسراییل کە دژ بە هەموو یاسا و ڕێساکانی دیپلۆماتیک و بەڵێن و  ئەستۆگرییە نێودەوڵەتییەکانە، ڕاوەستن.

"بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی سێشەممە بە دووپات کردنەوەی بەڵێنە هەڵبژاردەییەکانی خۆی رایگەیاند کە پاش هەڵبژاردنەکانی کنێست (پەرلەمانی ئیسراییل) چەن بەشێک لە کەرتی ڕژاوای چۆمی ئەردەن و باکووری بەحرولمەیت زێدە دەکات بە فەلەستینی داگیرکراو.

سەرپەیڤ

بۆچوونت