Oct 08, 2019 17:34 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی ڕووسیا لە سەر گرنگایەتی یەکێتی و ئاسایشتی عێراق

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختیکرد لە سەر گرنگایەتی وتووێژی نیشتمانی هەموو لایانە و پشتگری لە یەکێتی، دەستەڵاتداری و ئاسایشتی عێراق.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی"سومەریە نیوز" ،وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبەیاننامەیەک دوای دیداری "سرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق، باسی لە ئامادەبوونی مۆسکۆ کرد بۆ زۆرترکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ئەم ناوچەیە بە گوێرەی قازانجی دوو لایەن و پاراستنی قازانج وبەرژەوەندی ناوچەییو نیشتمانی عێراق.

لاڤرۆف ڕۆژی دووشەممە یەکەم جار دوای پێنج ساڵ بە سەفەر بۆ عێراق لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدار و وتوویژی کردووو لە درێژە دا بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان، گەییشتە هەولێر.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بەغدا هاوکات لەگەڵ دیدار لەگەل "موحەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: مۆسکۆ گرێبەستەکانیی فرۆشتنی چەک بە عێراق جێبەجێدەکات.

سەرپەیڤ

بۆچوونت