Nov 08, 2019 16:48 Asia/Tehran
  • پێداگریی نوێنەری مەرجەعییەتی عێراق لەسەر ئاشتیانەبوونی خۆپێشاندانە جەماوەریەکان

"عەبدولمەهدی کەربەلایی" نوێنەری مەرجەعییەتی عێراق لە گوتارەکانی ئەمڕۆ نوێژی هەینی لە کەربەلا بەپێداگری لەسەر پێویستیی ئاشتیانەبوونی خۆپێشاندانە جەماوەریەکان، ئاماژەی کردە ڕۆڵی کارای هێزە ئاسایشییەکان و لەخۆبووردوویەکانیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز، "عەبدولمەهدی کەربەلایی" نوێنەری مەرجەعییەتی عێراق لە گوتارەکانی ئەمڕۆی نوێژی هەینی لە کەربەلا خوازیاری هاتنەدی داواکارییە جەماوەریەکان لەلایەن هەموو لایەن و باڵە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ناوبراو پێی داگرت: ناڕازییان لە عێڕاق خوازیاری چاکسازین. باڵ و لایەنە سیاسییەکان هەلێکی شیاویان بۆ ڕەخساوە بۆ جێ بەجێ کرانی چاکسازییەکان، هەڵچنرانی گەندەڵی و سیستەمی بەرەبەش بەندیی و دەبێ کەڵکی لێوەربگرن.

کەربەلایی هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستیی ئاشتیانەبوونی خۆپێشاندانەکان لە عێراق و وتی: لەوبارەوە بەرپرسایەتییەکی قورس لەسەر شانی هێزە ئاسایشیەکانەو ئەوان دەبێ خۆببوێرن لە رەفتاری توندوتیژانە دژ بە خۆپێشاندەران.

نوێنەری مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی عێراق وتی: پێویستە ناڕازییان لەحاند فێڵ و دهۆی ناوخۆیی و دەرەوەیی کە ئامانجیان بەلاڕێدابردنی داواکارییە ڕەواکان لە ڕێبازی سەرەکییەتی، وشیار بن.

کەربەلایی لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبەر بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستانی تەکفیریی داعش و گیان بەخت کردن لەو بارەوە، هەقێکی گەورەیان بەسەر خەڵک هەیەو نابێ ئەو گیان بەختکارییانە لەبیربکرێ. ئەگەر ئەمڕۆ هەلومەرج لەبارە بۆ بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکان لە عێراقدا دەبێ وەک ئەنجامی ئەرک وماندووبوونی هێزە گیانبەختکارەکان بزانرێ.

بۆچوونت