دووھەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی بەغدا بۆ پشتگری کردن لە مەرجەعییەتی ئایینیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i373038-دووھەمین_ڕۆژی_خۆپیشاندانەکانی_بەغدا_بۆ_پشتگری_کردن_لە_مەرجەعییەتی_ئایینیی_عێراق
دانیشتوانی بەغدا بۆ دووھەمین ڕۆژی بەردەوام، خۆپیشاندانێکیان بەرپا کردو تیای دا پشتگریی خۆیانیان لە مەرجەعییەتی ئایینیی عێراق ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2019 13:26 Asia/Tehran
  • دووھەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی بەغدا بۆ پشتگری کردن لە مەرجەعییەتی ئایینیی عێراق

دانیشتوانی بەغدا بۆ دووھەمین ڕۆژی بەردەوام، خۆپیشاندانێکیان بەرپا کردو تیای دا پشتگریی خۆیانیان لە مەرجەعییەتی ئایینیی عێراق ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس، دانیشتوانی بەغدای پێتەختی عێراق بۆ دووھەمین ڕۆژی بەردەوام، خۆپیشاندانێکیان بە مەبەستی پشتگریی کردنن لە مەرجەعییەتی ئایینیی ئەم وڵاتەوە شەرمەزار کردنی دەستوەردانەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی بەرپا کرد.

کەناڵی ھەواڵدەریی تەلەفزیۆنی مەیادینی لوبنان وای بڵاو کردووەتەوە کە خۆپیشاندەران کۆمەڵێک دروشمیان بۆ ڕەت کردنەوەی کرداری تێکدەرانە بەرز کردەوەو ئاڵای ئەمریکاو ڕژێمی زایونییان لە مەیدانی تەحریری دا سووتاند.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی مەیادینی لوبنان، خاڵی دەستپێکی خۆپیشاندانەکە لە شەقامەکانی «فەلەستین»،« حەبیبیە» و «شەعب» بەرەو مەیدانی «تەحریر» بووەو خۆپیشاندەران پارچەنووسگەلێکیان بۆ پشتگری کردن لە «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق پێ بووەو ھێندێک دروشمیشیان بۆ پشتگری کردن لە بەڕێزی بەرز کردووەتەوە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا، شێخەکانی تیرەو ھۆزەکانی پارێزگای کەربەلا ڕایانگەیاند کە، لە سەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە نەھێڵن لە ئاراستەی پاراستنی سەقام و ئاسایشتی شاری کەربەلا،خەڵکی پارێزگاکانی دیکە لە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە، بێنە نێو ئەم شارەوە.

ئەم تیرەو ھۆزانە ھەروەھا داوایان لە دام و دەزگا ئاسایشتییەکان کردووە کە تەگبیری ئاسایشتی بۆ تەواوی ئەو کەسانە بەکار بھێنن کە بەنیازی تێکدانی ئاسایشتن و لە بەرامبەردا پشتگری لەو ناڕازییانە بکەن  کە بەشێوەی ئاشتیانە داوای مافە یاساییەکانی خۆیان دەکەن.

کەناڵی ھەواڵدەریی فۆراتی عێراقیش باسی خۆپیشاندانێکی بەربڵاوی کردووە لە مەیدانی تەحریر ھەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی بەغداو ڕایگەیاندووە کە خۆپیشاندەران ئاڵای عێراقیان شەکاندووەتەوە.