کانونی دوھەم 24, 2020 11:50 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی ملوێنان عێراقی لە بەغدا بۆ ئیدانە کردنی داگیرکەری سەربازیی ئەمریکا

گەلی عێراق بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە وڵامی بانگەوازی لایەنە عێراقیەکان و هەروەها موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانی ملوێنیی دژە ئەمریکی، بە شێوەی بەربڵاو لە ناوچەی جادریەی ناوەندی بەغدا کۆبوونەوە

تاقمە خۆڕاگریە ئیسلامیەکان، کەسایەتیە ئایینی و ڕێبەرە سیاسی و نیشتمانیەکانی عێراق، خۆپیشاندانی دژی بوونی هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لە عێراقیان بە ڕۆژی " سەروەریی نیشتمانی" و هەندێکیشیان لە چەشنی شۆڕشەکەی 1920 و چوونەدەری پڕ لە  ڕیسوایی ئینگلیزیەکانیان، لە قەڵەم داوە.

زۆرێک لە لافیتە و پۆستەرەکان بە ڕستەی ئینگلیزیی OUT GO ،ڕاستەوخۆ، ئاماژە بە هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتەی کردووە و پێداگری کردووە لەسەر پێویستی وەدرنرانی خێرا و دەسبەجێی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراقدا.

بڕێک لە پۆستەرەکانیش وێنەگەلێکی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعشی لەسەر کێشراوەتەوە و ڕوو لە ئەمریکیەکانی نووسیوە: " ئێوە داعشتان ڕێکخستووە

لە یەکێک لە شوێنەکانی بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانەکە، وێنەیێکی گەورەی سەردار حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس یاریدەدەری شەهیدی حەشدی شەعبی عێراقیش دەبینرێت.

خۆپیشاندەرانی عێراقی کە کفنیان لەبەر کردبوو و ئاڵای عێراقیان بە دەستەوە بوو، بە بەرز کردنەوەی دروشمی نیشتمانپەروەرانە، ئیدانەی بوونی ئەمریکایان کرد لە عێراقدا.

هەر لەم پەیوەندیەدا سەرچاوەیێکی عێراقی بەیانی هەینی ڕایگەیاند دامودەزگا ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە هاوکات لەگەڵ دەس پێ بوونی خۆپیشاندانی ملوێنی لە دژی بوونی ئەمریکا، ئاسایشی شارەکەیان بە باشی پاراستووە و چەند شەقام و جاددەشیان لە ناوەندی بەغدا داخستووە.

خۆپیشاندەرانی عێراقی بە ئیدانە کردنی داگیرکەری سەربازیی ئەمریکا لەو وڵاتە، دروشمی " لە وڵاتی ئێمە بچنەدەر، پێش ئەوەی وەدەرتان بنێین"یان بەرز کردەوە.

سەفا تەمیمی وتەبێژی فەیلەقەکانی "سەرایاسەلام" بە ئامادە بوون لەو ڕێوڕەسمەدا گوتی" "بێتوو هێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە عێراق نەچنە دەر، هەنگاوی دیکە بۆ وەدەرنانیان هەڵدەگرین.

جەعفەر حسێنی وتەبێژی فەیلەقی حیزبوڵڵای عێراق کە لە نێوان خۆپیشاندەران لەمەیدانی تەحریری بەغدا ئامادە ببوو گوتی: گەلی عێراق هەموو بە هاودەنگیەوە، بوونی هێزە ئەمریکیەکانیان لە وڵاتەکەیاندا ئیدانە کرد و خوازیاری کۆتایی هێنان بوون بە ئامادەبوونی ئەمریکا لە عێراقدا و بێتوو ئەمریکیەکان لە وڵاتی ئێـمە نەچنە دەر، بژاردەی دیکەمان دەبێت.

جەعفەر حسێنی وتەبێژی فەیلەقی حیزبوڵڵای عێراق

تاقم و کۆتلە عێراقیەکان پێشتر خوازیاری بەشداری بەربڵاو بوون لە خۆپیشاندانی ملوێنیی ئەمڕۆ لە پێناو نەیارەتی لەگەڵ بوونی هێزە ئەمریکیەکان لەو وڵاتە بوون هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕیی شۆڕشی بیستەمدا.

موقتەدا سەدر بانگەوازی بۆ بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی ملوێنی ئاشتیانە لە عێراق بۆ ئیدانە کردنی ئامادەبوونی ئەمریکیەکانی کرد لەو وڵاتەدا و پێیداگرتبوو کە سەروەریی عێراق لەلایان هێزە دەسدرێژکارەکانەوە بنپێ دەکرێت.

 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت