کانونی دوھەم 25, 2020 15:54 Asia/Tehran
  • ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح: واشنتن بەبێ رەزامەندی حکومەت چالاکییەکانی لە عێراقدا دەستپێکردوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بێ رەزامەندی حکومەت چالاکییەکانی لە عێراقدا دەستپێکردوەتەوە، دەشڵێت "یەکەم هەنگاوی ئەمریکا جێگیرکردنی سیستەمی دژە موشەکییە لە وڵاتدا".

 

کەریم عیلوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراق راگەیاندوە، "گەڕانەوەی چالاکییەکانی ئەمریکا ئاماژەی پلانێکی مەترسیداری ئەو وڵاتەیە لە عێراقدا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "یەکەم هەنگاو کە ئاماژەیە بۆ پلانە خراپ ومەترسیدارەکەی واشنتن، جێگیرکردنی سیستەمی دژە موشەکی پاتریۆتە، ئەوەش ئاماژەی ئەوەیە ئەمریکا دەیەوێت عێراق بکاتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی، بەڵام ئەوە هەرگیز بەدینایەت".

شەقامەکانی بەغدا لە کات و ساتە بەراییەکانی رۆژی هەینی شایەتی یەکێک لە بێ وێنەترین دیمەنەکانی ئامادەبوونی جەماوەر بوون . ئەو خەڵکەی هاواری ئازادی و سەربەخۆیی و کۆتایی هاتنی داگیرکاریی لەشکەریانی ئەمریکیان  بە گوێچکەی جیهان گەیاند .

 تاقمەکانی موقاوەمەی ئیسلامیی ، کەسایەتیە دینیەکان و رابەرانی سیاسی و نیشتمانیی عێراق ، خۆپێشاندانی دژی مانەوەی هێزی ئەمریکی لە عێراقیان بە رۆژی سەروەریی نیشتمانیی و هەندێ کەسیش بە هاوشێوەی شۆڕشی 1920 و چوونەدەری سەرشۆڕانەی ئیستعماری بریتانیا لە خاکی عیراق زانیوە .

 

بۆچوونت