ئەندامێکی "هاوپەیمانی فەتح"ی ئێراق : ئەمریکا بەنیازی دابەش کردنی عێراق و ڕاپەڕاندنی پیلانی زایونیەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i378618-ئەندامێکی_هاوپەیمانی_فەتح_ی_ئێراق_ئەمریکا_بەنیازی_دابەش_کردنی_عێراق_و_ڕاپەڕاندنی_پیلانی_زایونیەکانە
نوێنەرێکی سەربە ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی ئێراق دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسی ھاوپەیوەند بە دەست پێ بوونی کشانەوەی ھێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ، وشداریی دا کە ئەمریکا بە تەمای هێشتنەوەی ھێزەکانیەتی لە عێراق و هاوکات دابەش کردنی ئەو وڵاتەو ڕاپەڕاندنی پیلانی زایونییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 24, 2020 15:46 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی

نوێنەرێکی سەربە ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی ئێراق دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسی ھاوپەیوەند بە دەست پێ بوونی کشانەوەی ھێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ، وشداریی دا کە ئەمریکا بە تەمای هێشتنەوەی ھێزەکانیەتی لە عێراق و هاوکات دابەش کردنی ئەو وڵاتەو ڕاپەڕاندنی پیلانی زایونییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حامید عەبباس» لە نوێنەرانی «ھاوپەیمانیی فەتح» لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی واشێنگتۆن بۆ دابەش کردنی عێراق وتی: ئەمریکا بە مانەوەی لە عێراق دا بە نیازی چەسپاندنی بوونی سەربازییانەی خۆی و خەشاندنی سەروەری و دەستەڵات و دەوڵەتی بەغدایە.

ئەم نوێنەرەی ئەندامی ھاوپەیمانیی فەتح وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە، ئەمریکا بە تەمای خۆسەپاندنی بەسەر ناوچەکەدایە لە ئاراستەی خزمەت کردنی بەرژەوەندییە ناڕەواکان و ڕاپەڕاندنی پیلانی زایونییەکان، تیشکی خستە سەر ھەوڵی ئەمریکا بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان کۆتلە سیاسییەکانی عێراق و وتیشی: ھەر سەرۆک وەزیرانێک کە بەرپرسایەتیی دەوڵەتی عێراق بگرێتە ئەستۆ، دەبێ بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ ڕاماڵین و وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵات جێبەجێ بکات.

«عەدنان زورفی» پارێزگاری پێشووی نەجەفی پیرۆز سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازە ڕاسپێردرا.

پەرلەمانی عێراق بەرلەمە لە دانیشتنێکی نائاسایی دا بە ئامادە بوونی «عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاربەڕێکەر، دەنگی بە وەدەرنانی ھێزی بیانی لە خاکی عێراق دابوو.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە سەرچاوەکان بە گێڕانەوە لە ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی باسی کشانەوەی ھێزە داگیرکەرەکان لە چەند بنکەیەکی سەربازیی پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراقیان کرد بوو، کەچی سەرباری ئەمەش ھێندێک لە بەرپرسانی عێراقی ئەم ھەواڵەیان بەدرۆ خستبووەوە.