ئادار 26, 2020 08:21 Asia/Tehran
  • تەندروستیی عیراق٣٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای راگەیاند

تەندروستیی عیراق رایگەیاند لەماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا ٣٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لەعیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە تۆمارکراوەو ژمارەیەک توشبووش چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق کە ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٠ بڵاویکردوەتەوە، ھاتووە: لەماوەی  ٢٤ کاژێری رابردوودا لەپارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان ٣٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە بەمشێوەیەی بوون (شەش حاڵەتی لەرەسافەی بەغدا، سێ حاڵەتی لەشاری پزیشکی بەغدا، حاڵەتێک لەبەسرە، دوو حاڵەت لەموسەنا، چوار حاڵەتی لەکەربەلا، حاڵەتێک لەکەرکوک، حاڵەتێک لەدیوانیە) و لەهەرێمی کوردستانیش لە(سلێمانی شەش حاڵەت و لەهەولێریش دوو حاڵەت).

رونیشیکردوەتەوە: هەر لەماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا لەکەرکوک و بابل دوو کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەش کە تائێستا لەعیراق توشی کۆرۆنا بوونەو یان چاکبونەوەتەوە، وتراوە:ژمارەی توشبووان لەعیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە گەیشتوەتە ٣٤٦ کەس و٨٩ حاڵەتی چاکبونەوە،کە بەتەنهالە ٢٤ کاژێری رابردوودا زۆترین حاڵەتی چاکبونەوە لەسلێمانی بووە کە پێنج توشبوون.

ئەوەشی راگەیاندوە: تائێستا لەعیراق و هەرێمی کوردستان ٢٩ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆچوونت