جەختی ئێران و عێراق لە سەر داڕشتنی بەرنامە بۆ سات و سەودایەکی ٢٠ ملیارد دۆلاری
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385065-جەختی_ئێران_و_عێراق_لە_سەر_داڕشتنی_بەرنامە_بۆ_سات_و_سەودایەکی_٢٠_ملیارد_دۆلاری
«ئبرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «ئەحمەد حسێن عوبەید» وەزیری بازرگانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دانیشتنێکدا باسی داڕشتنی بەرنامەیان کرد بۆ سات و سەودایەکی ٢٠ ملیارد دۆلاری لە نێوان ھەردووک وڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2020 11:07 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و عێراق لە سەر داڕشتنی بەرنامە بۆ سات و سەودایەکی ٢٠ ملیارد دۆلاری

«ئبرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «ئەحمەد حسێن عوبەید» وەزیری بازرگانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دانیشتنێکدا باسی داڕشتنی بەرنامەیان کرد بۆ سات و سەودایەکی ٢٠ ملیارد دۆلاری لە نێوان ھەردووک وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم دیدارەدا ھەردووک لا وێڕای پێداگرتن لە سەر داڕشتنی بەرنامەیەک بۆ سات و سەوداو ئاڵووێری بازرگانی دوولایەنە ھەتا ئاستی ٢٠ ملیارد دۆلار، باسی بەکار ھێنرانی ئەو سەرچاوە دراڤیانەی ناردەی کارەباو گازی ئێرانیشیان کرد کە لە ئێستادا لای بانکەکانی عێراقە بە مەبەستی کڕین و ڕەوانەکردنی کاڵاو شت و مەک بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

یەکسەرەکردنەوەی گوێزرانەوەی کاڵاو کەل و پەل لە ئێرانەوە بۆ عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، پێ و شوێن گرتنی ڕێککەوتنەکانی پێشوو، ھاوردەی کەل و پەلی پێویستی ئێران لە عێراقەوە، سەرمایەنانەوە لە سنوورە ھاوبەشەکان، پێویستیی ئاسانکاری یۆ ھاتوچۆی بازرگانی و بەرپاکردنی پیشانگای بازرگانی لەو بابەتانەی دیکەی وتووێژو ڕاوێژی نێوان ھەردووک بەرپرسە ئێرانی و عێراقییەکە بووە.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لەماوەی ئەم سێ مانگەی کە بە سەر پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی عێراق دا تێ دەپەڕێ لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و زۆرڕبەی وەزیرەکانی کابینەکەی دیداری کردووەو سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھاوکاری و بەرەوپێش بردنی ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکان وتووێژی لەگەڵدا کردوون.