شەترەنجی پلەی تەمەنی جیهان؛ ئاکام و ئەنجامی نوێنەرانی ئێران لە خۆلی شەشەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i369731-شەترەنجی_پلەی_تەمەنی_جیهان_ئاکام_و_ئەنجامی_نوێنەرانی_ئێران_لە_خۆلی_شەشەم
لە کۆتایی خۆلی شەشەمی پێشبرکیکانی پلەی تەمەنی ژێر چواردە ، شازدە وهەژدە ساڵی جیهان ، نوێنەرانی شەترەنجی ئێران دوو سەرکەوتن ، دوو ئەنجامی وەک یەک ودوو دۆڕانیان هەبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 12:59 Asia/Tehran
  • شەترەنجی پلەی تەمەنی جیهان؛ ئاکام و ئەنجامی  نوێنەرانی ئێران لە خۆلی شەشەم

لە کۆتایی خۆلی شەشەمی پێشبرکیکانی پلەی تەمەنی ژێر چواردە ، شازدە وهەژدە ساڵی جیهان ، نوێنەرانی شەترەنجی ئێران دوو سەرکەوتن ، دوو ئەنجامی وەک یەک ودوو دۆڕانیان هەبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر وبە گیڕانەوە لە پێوەندی گشتیی فیدراسیۆنی شەترەنج ، خۆلی شەشەمی کێبەرکیکانی پلە تەمەنیەکانی ژێر ١٤، ١٦، وهەژدە ساڵی جیهان لە شوێنی بەڕێوە چوونی ئەم پێشبڕکییانە دا لە هێند بەڕێوە چوو ونوێنەرانی ئێران لە بەرانبەر خەنیمەکانیان دوو سەرکەوتن ، دوو ئەنجامی وەک یەک ودوو دۆڕانیان دەس خست. بەم چەشنە لە کۆتایی خۆل شەشەمی کێبەرکیکان ، ئاریەن غولامی لە پلەی دوهەم ، ئانوشا مەهدیان لە پلەی سێهەم وئارەش داغلی لە پلەی چوارەمی خشتەی ڕیزبەندی گروپە تەمەنیەکانی خۆیدا ڕاوەستان. لە پێشبڕکیکانی پلەی تەمەنی جیهان ٤٦٥ یاریزان لە ٦٣ وڵات پێکەوە پێشبڕکیی دەکەن. دوای هێندی میواندار کە ١٤٥ یاریزانی لەم پێشبڕکییانەدا هەیە ، ڕوسیا وئەمریکا بە ١٥و ١٦ یاریزان، زۆرترین نوێنەریان لە پێشبڕکیە ناوبراوەکان دا هەیە. ئێران لەم پێشبڕکییانە دا بە شەش شەترەنج باز بەشداری کردووە.