Oct 10, 2019 20:17 Asia/Tehran
  • تازە لاوانیی ئێرانی؛بڕاوەی فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی مووسیقای مووغامی وڵاتانی ئیسلامی

"پارسا خائێف" هۆنەرمەندی تازە لاوی ئێرانی بڕاوەی تایبەتی یانزەهەمین فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی مووسیقای مووغامی وڵاتانی ئیسلامی لەباکۆی پێتەختی ئازەربایجان بوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پینجشەممەی ئیرنا، لەم فێستیڤاڵە نێو دەوڵەتییە کەلە باکۆ دا بەڕێوە چووە،هۆنەرمەندانێک لە ئێران،کۆماری ئازەربایجان، تورکیا ، عێراق،مەسر، ئۆزبەکێستان، کازاخستان، تورکەمەنستان، وقێرقیزستان بەشداریان کردووە.

هۆنەرمەندانێ کە چوونەتە بەشی کۆتایی فێستیڤاڵەکە لە هۆڵی مووسیقای مووغامی باکۆ هۆنەرنۆماییان کرد و پارسا خائێف بە خویندنەوەی ئاوازێک لە دەزگای نەوا توانی ڕای داوەران بەرە لای خۆی ڕاکێشێت و ناسناوی بانترین ستران بێژ و دیپلۆمی شانازی فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی مووسیقای مووغامی وڵاتانی ئیسلامی تازە لاوان بە خۆی تەرخان بدات.

"پارسا خائێف" هۆنەرمەندی تازە لاوی ئێرانی یەک لە هۆنەرمەندانی لێهاتووی مووسیقای سۆنەتی ئێرانە و بە شێوازێکی ئێجگار سەرسوورهێنەر زاڵە بەسەر دەزگاکانی مووسیقای ئێرانی و ئازەری.

خائێف تابە ئێستا لە چەند کۆرە جەژنی مووسیقای نیشتمانی و ناوچەیی پلەکانی یەکەمی بە خۆ تەرخان داوە.

مووسیقای مووغام چەشنێک لە مووسیقای فۆلکلۆری ئازەربایجانییە.

ڕێکخراوەی فێرکاری،زانستی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسکۆ) لە ساڵی ٢٠٠٨ مووسیقای مووغامی ئازەربایجانی لە کەلەپووری فەرهەنگی و مەعنەوی مرۆڤ دا تۆمار کرد.

بۆچوونت