پەیامی سەرەخۆشیی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران دوابەدوای شەھید بوونی ھاوتا یەمەنییەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i388423-پەیامی_سەرەخۆشیی_وەزیری_وەرزش_و_لاوانی_ئێران_دوابەدوای_شەھید_بوونی_ھاوتا_یەمەنییەکەی
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بە بۆنەی شەھید بوونی «حەسەن موحەممەد زەید» وەزیری وەرزش و لاوانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن سەرەخۆشیی خۆی ڕاگەیاندو تیرۆری ناجوامێرانەی ناوبراوی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 11:34 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران دوابەدوای شەھید بوونی ھاوتا یەمەنییەکەی

وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بە بۆنەی شەھید بوونی «حەسەن موحەممەد زەید» وەزیری وەرزش و لاوانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن سەرەخۆشیی خۆی ڕاگەیاندو تیرۆری ناجوامێرانەی ناوبراوی ئیدانە کرد.

«حەسەن موحەممەد زەید» وەزیری وەرزش و لاوانی  دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن دوێنێ سێ شەممە لە سەنعا تیرۆرو شەھید کرا.

«مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا وتی: شەھید بوون پاداشتی پیاوانی خەباتکارو پێداگر لە سەر ئارمانجەکانی ئایینی حەزرەتی موحەممەد(ص)ەو خوێنە پاکە ڕژاوەکان دەبنە تەوەرەی یەکگرتنی نیشتیمانیی جەماوەری بیرئازادو مەزنی یەمەن و داری خۆڕاگریی ناوچەکە لە ھەمبەر دوژمنانی ئیسلام ئەستوتر دەکات.

«سوڵتانی فەڕ» لە پەیامەکەی دا بۆ جەماوەری چەوساوەی یەمەن داوای تاقت و پشوودرێژی و بۆ شەھید« حەسەن موحەممەد زەید»یش پلەوپایەی بەرزو ھاونشینی لەگەڵ ئەولیائوڵڵای بەئاوات خواست.

وەزارەتی ناوخۆی وڵاتی یەمەن ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: تیرۆریستانی سەربە دەست درێژکارانی عەرەبستانی و ئیماراتی لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا وەزیری وەرزش و لاوانیان کە لە گەڵ کچەکەی دا خەریکی لێخوڕینی ترۆمبیل بوو ، شەھید کرد.