Sep 10, 2019 09:34 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێراق: ئێمە نەیاری هاتنی ئیسراییل بۆ کەنداوی فارسین

"محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی ئێراق ڕۆژی دووشەممە وتی: بەغدا نەیاری هاتنی ئیسراییل بۆ کەنداوی فارسە، ئێستا بە هەر بیانوویەک و لە ژێر هەر ناوێک بێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵیی المسلەی ئێراق؛ حەکیم وتیشی؛ هاتنی ئیسراییل بۆ کەنداوی فارس دەبێتە سەرچاوەی نیگەرانی بۆ هەموو ناوچەکە.

ناوبراو کە سەردانی میسری کردووە وتی: ئێراق خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ و پێکدادان و بەرە سازکردنە و هۆگری هەنگاو نان بەرەو گەشانەوە و پێشکەوتن،  ئاشتی و ئاوەدان کردنەوە و پێوەندیی باش لەگەڵ هەموو دراوسێکانیەتی.

پێشتر ژمارێک لە مێدیا زایۆنییەکان ڕایانگەیاندبوو ئەگەری زۆرە ئەم ڕژێمە بەشداری بکات لە هاوپەیمانیی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی فارس.

هەرچەن کە ئەمریکا تا ئێستا نەیتوانیوە ڕەزامەندنی وڵاتانێکی زۆر بۆ ئەندامەتی ئیسراییل لەو هاوپەیمانییە بە دەست بێنێ و لە پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانییەدا سەرکەوتوو نەبووە.

بۆچوونت