May 23, 2020 07:33 Asia/Tehran
  • پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی  راگرتنی بە تەواوەتیی ھاریکاریی ئاسایشیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی راگەیاند

پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی بە فەرمی راگرتنی ھاریکاریی ئاسایشیی لە گەڵ رژێمی زایۆنیی راگەیاند.

بە پێی راپۆرتی رۆژی ھەینی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین بە گێڕانەوە لە کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنی ، پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی چەند رۆژ دوای پێداگریی مەحموود عەباسی سەرۆکی ئەم پێکھاتەیە ، بە فەرمیی راگرتنی ھاریکاریی ئاسایشیی بەم رژێمە راگەیاندووە . 

بە گوێرەی ئەم راپورتە ، کاربەدەستێکی ئیسراییلی ش جەختی کردەوە ، پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی لە پەیامێکدا بۆ کابینەی رژێمی زایۆنی رایگەیاندووە تێکڕای رێککەوتنەکانی نێوانیان لەمەو بەدوا ئیتر پێویست بە جێبەجێ کردن نین . 

مەحموود عەباس سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی سێشەممەی رابردوو لە کاردانەوە بە بڕیاری رژێمی زایونی بۆ داگیرکردنی چەند بەشێکی نوێ لە لێواری رۆژاوا رایگەیاند ، پێوەندیی ئەم رژێمە و ئەمریکا رادەگرێ . 

سەرپەیڤ

بۆچوونت