• سەفەری وەزیری بەرگری ئاڵمان بۆ بەغدا و هەولێر

وەزیری بەرگری ئاڵمان دوای سەفەری فەرمی خۆی بۆ بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستانی ئێراق .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی هەواڵدەری  ئێراق ، سەفەری  ئەمڕۆ یەکشەمەی  ئورسلافون درلاین ، وەزیری  بەرگری  ئاڵمان  بۆ هەولێر  بە مەبەستی  کرانەی نەخۆشخانەیەک  بۆ  دەرمان کردنی  پێشمەرگە کوردەکان  ئەنجام بوو . تێژووەکانی  گشتیی  ئەو  نەخوشخانەیە  دەگاتە  شەش ملوێن یورو .  وەزیری بەرگری  ئاڵمان  لە سەفەری  شەمەی  خۆی  بو بەغدا جەختی کرد لەسەر   درێژەی  لاگری  وڵاتەکەی لە ئێراق  لە هەموو بوارەکاندا  دوای  شکستی  داعش و وتی :  ئاڵمان  لاگری  دەکات  لە هێزە ئێراقیەکانی لە بواری  ڕاهێنان و ڕاوێژکاری دا .  ئورسلافون درلاین    هاوڕێ لە گەڵ  شاندی  هاوڕێ  خۆی لە گەڵ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  دیداری کرد .  لەو دیدارەدا   سەبارەت بە  پتەو کردنی  هاوکاریە دوو لایەنەکان  لە بوارەکانی  ئاسایشی  و  بارودۆخی  ناوچە  بیروڕای گۆڕیەوە .

Feb 11, 2018 16:58 Asia/Tehran
بۆچوونت