Aug 19, 2019 08:45 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندێکی هەرێم لە بەغدا

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی بەغدا ده‌کات.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به‌ شارپرێس-ی راگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی بەغدا ده‌کات و له‌باره‌ی کێشه‌کانی نەوت و پێشمەرگە و بودجە و ماددەی 140 گفتوگۆ دەکەن.سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا له‌کاتێکدایه‌ مانگی رابردوودا شاندی حکومه‌تی و هه‌رێم له‌ ئاستی باڵادا کۆبوونه‌وه‌ و رێککه‌وتن چه‌ند لیژنه‌یه‌ک بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوانیان دروستبکه‌ن. 

 

بۆچوونت