سەفین دزەیی:حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە زیاتر دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i368278-سەفین_دزەیی_حکومه_تی_هه_رێمی_کوردستان_ژمارەی_نوێنەرایەتییەکانی_لە_دەرەوە_زیاتر_دەکات
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی:حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە زیاتر دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2019 03:38 Asia/Tehran
  • سەفین دزەیی:حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە زیاتر دەکات

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی:حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە زیاتر دەکات.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی کوردستان 24ی راگەیاند کە بەم نزیکانە کارنامەی وەزارەتەکان رادەستی حکومەت دەکرێن و کارنامەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانیش ئەوەیە کە ژمارەی نوێنەرایەتییەکان لە دەرەوە زیاتر بکەن.

دزەیی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "هەوڵدەدەین لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوین، تاکو له‌ چوارچێوەی کارەکانی نوێنەرایەتییەکان بخەنە ناو باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی عێراقەوە، چونکە ئەوە بەشێکە لە دەستوور".