Sep 20, 2019 10:22 Asia/Tehran
  •  تەقە له‌ باره‌گای لقی چواری پارتی لە سلێمانی

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، "دەستێکی ڕەش تەقەی لەبارەگای سپی لقی چواری پارتیمان کرد".

بە پێی هەواڵی شارپرێس ،  عەتا شێخ حەسەن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، "دەستێکی ڕەش تەقەی لەبارەگای سپی لقی چواری پارتیمان کرد، هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی شار بەرپرسیارەتی پاراستنی بارەگاکانی پارتی و ، پاراستنی ڕۆحی بەرپرسان و کادرانی پارتیان دەکەوێتە ئەستۆ".

ده‌شڵێت، "پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەرکی ئەخلاقی پارێزگار و قەیمقامیەت و هیزەکانی پاراستنی تەناهیە لە سلێمانی".

بۆچوونت