داوای نێچیرڤان بارزانى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373190-داوای_نێچیرڤان_بارزانى_لە_کۆمەڵگەى_نێودەوڵەتى_لە_رۆژی_یادکردنەوە_و_رێزگرتن_لە_قوربانیانی_جینۆساید
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی جیهانی یاد و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید پەیامێکى رایگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2019 09:27 Asia/Tehran
  • داوای نێچیرڤان بارزانى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی جیهانی یاد و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید پەیامێکى رایگەیاند.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر رایگەیاندوە، بەڕێزەوە یادی قوربانیانی جینۆساید لە کوردستان و جیهان دەکەینەوە سڵاو و درود بۆ گیانی پاکیان دەنێرین.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کار بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆسایدەکان بکات و ئەنجامدەرانیشی بە سزا بگەینرێت.

لە ساڵی 2015، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 09/12/2019 بە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید و رێگریکردن لەو تاوانە لە جیهاندا دیارى کردوە.