مۆنا قەهوەچی: داخستنی پەرلەمانی کوردستان زەبر لە دیموکراسی دەدات
حوزهیران 24, 2026 16:06 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی ڕایگەیاند: بەردەوامی داخستنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەنها ناکۆکییەکی سیاسی نییە، بەڵکو زەبرێکە لە دیموکراسی و بێڕێزیکردن بە دەنگی خەڵک .
مونا قەهوەچی وتیشی: بەردەوامی داخستنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەنها ناکۆکییەکی سیاسی نییە، بەڵکو زەبرێکە لە دیموکراسی و بێڕێزیکردن بە دەنگی خەڵک. قەهوەچی جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی هەڵبژێردراوی خەڵک بەردەوام بێت لە چالاکییەکانی و ڕاگرتنی ، دەبێتە هۆی لاواز بوونی متمانەی هاووڵاتیان و لێکەوتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست دەکات. ناوبراو خوازیاری چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان لە ڕێگای یاسایی و پاراستنی پێگەی دامەزراوە دیموکراتیکەکان بوو .
سەرپەیڤ