داوای هەولێر بۆ رێگرتن لە گەڕانەوەی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373192-داوای_هەولێر_بۆ_رێگرتن_لە_گەڕانەوەی_داعش
بەرپرسی دەزگای پێوەندیە دەرەوەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوازیاری هاوکاری کۆمەڵی جیهانی بە هەرێم بوو بۆ بەرنگاربوونەوەی داعش و رێگرتن لە گەڕانەوەی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2019 09:44 Asia/Tehran
  • داوای هەولێر بۆ رێگرتن لە گەڕانەوەی داعش

بەرپرسی دەزگای پێوەندیە دەرەوەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوازیاری هاوکاری کۆمەڵی جیهانی بە هەرێم بوو بۆ بەرنگاربوونەوەی داعش و رێگرتن لە گەڕانەوەی .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، سەفین دزەیی لە  پەراوێزی بەڕێوەچوونی رۆژی نیشتمانیی رۆمانیا لە هەولێر ؛ جەختی کردەوە پێویستە کۆمەڵگەی جیهانیی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هەوڵدان بۆ رێگرتن لە گەڕانەوەی ، هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن .

 بەرپرسی دەزگای پێوەندیە دەرەوەییەکانی حکومەتی هەرێم ، وتیشی ، لەم قۆناغدا درێژەدان بە داکۆکی و هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە لە لایەن کۆمەڵی جیهایەوە پێویستە .

 ناوبراو وتیشی  هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە پێوەندیە دەرەوەییەکانی خۆی  لە گەڵ هەموو وڵاتانی جیهان پەرە پێ بدات .