ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهید لە مەشهەدی پیرۆز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445282-ڕێ_و_ڕەسمی_بەڕێکرانی_تەرمی_پاکی_ڕێبەری_خەباتکاری_شەهید_لە_مەشهەدی_پیرۆز
سبەی شاری پیرۆزی مەشهەد میوانداری ڕێوڕەسمێکی گەورە و پڕشکۆی پرسە و ماڵئاوایی لە تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدە
(last modified 2026-07-08T14:45:50+00:00 )
ته‌مووز 08, 2026 17:50 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهید لە مەشهەدی پیرۆز

سبەی شاری پیرۆزی مەشهەد میوانداری ڕێوڕەسمێکی گەورە و پڕشکۆی پرسە و ماڵئاوایی لە تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدە

خەڵکی  تازیەدارلە سەرتاسەری وڵاتەوە بە ئامادەبوون لەم ڕێوڕەسمەدا جارێکی دیکە  پەیمان نوێ دەکەنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی  شۆڕشی ئیسلامی و شەهیدان و ڕێبازی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدیان. پێشتر ڕێوڕەسمی مەزنی پرسە و ماڵئاوایی لە  تەرمی پاکی ڕێبەری شەهید لە تاران و قوم بە ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی ملیۆنان کەس و بەرپرسان بەڕێوەچوو. هەروەها عاشقانی  ئالو بەیت (ع) لە شارە پیرۆزەکانی نەجەف ئەشرەف و کەربەلا بە ئەنجامدانی مەراسیمی بەرفراوان وەفاداری و ڕێزی خۆیان بۆ ئەو   ڕابەرە شەهیدە دەربڕی. ڕێوڕەسمی سبەینێ لە مەشهەد درێژەی ماڵئاوایی مێژوویی نەتەوەی ئیسلامییە بۆ ڕێبەری خەباتکاری شەهید؛ ئەو ماڵئاواییە لە تاران دەستی پێکرد و لە قوم و نەجەف و کەربەلا بەردەوام بوو و ئێستا دەگاتە مەزارگەی پیرۆزی ئیمام ڕەزا (ع).