شێخ سدیق عەبدولعەزیز رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کۆچی دوایی کرد
شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای گەورەی هەڵەبجە و رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
شێخ سدیق عەبدولعەزیز لە ساڵی 1939 لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵی 1960 شانەی رێکخستنی برایانی موسڵمان و، لەساڵی 1979 بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی دامەزراندووە.
شێخ سدیق کە زانایەکی گەورەی هەڵەبجەیە لەساڵی 1986 فەرمانی دەستگیرکردن و کوشتنی لەلایەن بەعسەوە بۆ دەرکراوە، لەساڵی 1999 لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی پێکدەهێنێت.
دوێنێ دووشهممه 9ی کانوونی یهکهمی2019 بەهۆی نەخۆشییەوە له سلێمانی کۆچی دواییکرد، ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یهکهمی 2019، یەکەم رۆژی پرسەکەیهتی لە مزگەوتی ئەبوبەکر سدیق لە هەڵەبجە.
نێچێروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەپەیامێکی فەرمیدا کۆچی دوایی شێخ سدیق عەبدولعەزیزی لە بنەماڵە کەسوکاری ئەو زانا ئایینە سەرەخۆشی کرد .