داننانی سەرچاوەکانی پنتاگۆن بە توانای بەرزی درۆنیی ئێران
ماڵپەڕی سترایپس کە نزیکە لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، بە ئاماژە بەوەی کە بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران قورسە و تێچووی زۆری دەوێت، نووسیویەتی: توانای ئێران بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی جبەخانەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی، ئەو پرسیارەی خستۆتە ڕوو کە ئایا بنکە گەورەکانی ئەمریکا ئێستاش هەر بە کەڵک دێن و بەکارهێنانیان گونجاوە یا نا.
لە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سترایپسدا هاتووە: لاوازیی بنکە گەورەکانی وەک ئەلعودەید لە قەتەر، دامەزراوەکانی پشتیوانیی دەریایی لە بەحرەین و دامەزراوەکانی دیکە کە دەکەونە دەوروبەری کەنداوی فارسەوە، لە دەسپێکی شەڕی لەگەڵ ئێرانەوە کە چەندین جار هێرشی بۆ سەر ئەو دامەزراوانە ئەنجامداوە، دەرکەوتووە و کاربەدەستانی ئەمریکای خستۆتە گومانەوە لە بەکەڵکبوونیان بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە. ماڵپەڕی هەواڵ و شیکاری یوراسیا هەروەها لە وتارێکدا نووسیویەتی کە ئێران لە ئێستادا هەموو توانای خۆی بەکارناهێنێت و زیاتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەبات، بەڵام سەلماندوویەتی کە هەرکاتێک بیهەوێ دەتوانێت زیان بە کەشتیەکان بگەیەنێت. چەکی هایپەرسۆنیک و مووشەکی بالیستیکی دژەپاپۆڕ بەشێکن لەم توانایەی ئێران.