لەبەر شەڕی ئێران؛ ١٠٠ ملیار دۆلار تێچووی زێدەی وزە بۆ ئەمریکییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446624-لەبەر_شەڕی_ئێران_١٠٠_ملیار_دۆلار_تێچووی_زێدەی_وزە_بۆ_ئەمریکییەکان
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە: بەپێی پێوەرێکی تێچوون کە زانکۆی براون بڵاویکردووەتەوە، بەکاربەرانی ئەمریکایی لە سەرەتای دەستپێکرانی شەڕی دژی ئێرانەوە ٥٥ ملیار دۆلاری زیاتریان خەرجی بەنزین کردووە، واتە بە شێوەی مامناوەند ٤٢٢ دۆلار بۆ هەر ماڵێکی ئەمریکی.
(last modified 2026-09-09T15:42:01+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2026 19:10 Asia/Tehran
  • لەبەر شەڕی ئێران؛ ١٠٠ ملیار دۆلار تێچووی زێدەی وزە بۆ ئەمریکییەکان

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە: بەپێی پێوەرێکی تێچوون کە زانکۆی براون بڵاویکردووەتەوە، بەکاربەرانی ئەمریکایی لە سەرەتای دەستپێکرانی شەڕی دژی ئێرانەوە ٥٥ ملیار دۆلاری زیاتریان خەرجی بەنزین کردووە، واتە بە شێوەی مامناوەند ٤٢٢ دۆلار بۆ هەر ماڵێکی ئەمریکی.

 

بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، تێچووی زێدەی گازۆیلیش ٤٦ ملیار دۆلارە، ئەمەش بەشێوەی مامناوەند ٣٤٨ دۆلاری خەرجی زێدەی خستۆتە سەر شانی هەر ماڵێکی ئەمریکایی. "تۆم کلوزا" ڕاوێژکاری باڵای وزە وتوویەتی کە  ئەمریکا دەچێتە ناو ئەو پاییزێکەوە کە دەبێتە گرانترین پاییز لە مێژوودا لەڕووی نرخی بەنزین و گازۆیلەوە. کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە قسەی شارەزایان ڕاپۆرتی داوە کە شەڕی ئێران خەرجێکی قورسی بەسەر ئەمریکییەکان سەپاندووە؛ بارگرانییەک کە  لەگەڵ بەردەوامبوونی گرژییەکان بەردەوام لە زیادبووندایە.