وەزارەتی دەرەوە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییەکانی ئێرانی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446620-وەزارەتی_دەرەوە_هێرشی_ئەمریکا_بۆ_سەر_کەشتییەکانی_ئێرانی_شەرمەزار_کرد
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی دەسدرێژکارانەی ئێوارەی سێشەممە ١٧ی خەرمانانی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ سەر چەن گەمییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی بە تووندی ئیدانە کرد.
(last modified 2026-09-09T14:15:24+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2026 17:44 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییەکانی ئێرانی شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی دەسدرێژکارانەی ئێوارەی سێشەممە ١٧ی خەرمانانی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ سەر چەن گەمییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی بە تووندی ئیدانە کرد.

 وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئێران لە کەنداوی فارس و دەریای عومان، وەک درێژەپێدەری دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا، گەمارۆی دەریایی و شەڕی ئابووریی ڕژێمی ئەمریکا لە دژی ئێران، پێشێلکارییەکی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە. دەسدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئێران نەک هەر پەرەسەندنێکی مەترسیداری گرژی لە ناوچەکەیە، بەڵکوو مەترسییەکەی ئاشکرایە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. وەزارەتى دەرەوەی ئێران هەروەها پێیداگرت لەسەر پێویستیی بەرپرسیارێتى ئەنجوومەنى ئاسایش و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا بەرامبەر بە پێشێلکارییە گەورەکانی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بە هۆی دەسدرێژییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران.