شوبات 25, 2020 18:45 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێمیش بڕیاری راگرتنی دەوامیدا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی 10 رۆژ دەوام لە خوێندنگاکان و فەرمانگەکان رابگرێت .

حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات کە گشت پێداویستییەکانی هاووڵاتییان دابین دەکات وجموجۆڵی بازرگانی بەردەوام دەبێت بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری پێویست بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا درا که‌ بریتین له‌ "لە رۆژی چوارشەممە 2020/2/26 ەوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ( حکومی و تایبەت)  پشووی فەرمی دەست پێدەکات".

هاوکات "سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکانیش لە رۆژی شەممە 2020/2/29 تا 2020/3/10 پشووی فەرمی دەبێت.

دواتریش لە 11 تا 23 /3/ 2020 پشووی ساڵانەی بەهار دەبێت و لە رۆژی 2020/3/24 پرۆسەی خوێندن دەست پێدەکاتەوە. هەردوو وەزارەتیش سەرپشک دەکرێن بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆژانی پشوو لە چوارچێوەی ئەمساڵی خوێندندا".

بۆچوونت