نێچیرڤان بارزانی: عاشوورا هەڵگری پەیامی سەبر، دادگەری و دیالۆگە بۆ نەهێشتنی ناکۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i445048-نێچیرڤان_بارزانی_عاشوورا_هەڵگری_پەیامی_سەبر_دادگەری_و_دیالۆگە_بۆ_نەهێشتنی_ناکۆکی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی عاشورا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بۆنەیە بەهاکانی سەبر ، ئیمان و فیداکاریی ئیمام حسێن (ع)مان بیردەخاتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵموزۆر و بەرزڕاگرتنی حەق و ڕاستی، هەروەها پێداگرە لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە دادپەروەری، لێبوردەیی و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
(last modified 2026-06-26T15:05:37+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2026 18:34 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: عاشوورا هەڵگری پەیامی سەبر، دادگەری و دیالۆگە بۆ نەهێشتنی ناکۆکی

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی عاشورا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بۆنەیە بەهاکانی سەبر ، ئیمان و فیداکاریی ئیمام حسێن (ع)مان بیردەخاتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵموزۆر و بەرزڕاگرتنی حەق و ڕاستی، هەروەها پێداگرە لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە دادپەروەری، لێبوردەیی و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

بارزانی لە بەشێکی ئەم پەیامەدا ڕایگەیاند کە ڕووداوی عاشوورا ئێستایش هەر ئیلهامبەخشی پابەندبوون بە بنەما ئینسانی و ئەخلاقییەکانە و وەبیرمان دێنێتەوە کە وەستان بەرامبەر بە نادادپەروەری و بەرگریکردن لە حەق  و ڕاستی چەندە پێویستە. سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بە پەیام و وانەکانی عاشوورا، پێیشیداگرت لەسەر گرنگایەتیی پابەندبوون بە بەهاکانی دادپەروەری و لێبوردەیی و ڕایگەیاند، پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ بەهێزکردنی هاوپشتی و فراوانکردنی کولتووری دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی یەکڕیزی و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و دابینکردنی خواستی خەڵک بۆ ژیانێکی شایستە و داهاتوویەکی باشتر لەو ئامانجانەن کە پێویستە لەژێر ڕۆشنایی ئەو بەهایانەدا پەیڕەو بکرێن.