موفتی ڕووس : ڕابەری شەهیدی ئێران لە ڕێبازی لێکنزیکردنەوەی ئایینزاکان هەنگاوی هەڵگرت
موفتی و سەرۆکی کۆگەی ئایینی موسوڵمانەکانی ڕووسیا وتی : حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕابەری موجاهیدی شەهیدی ئێران لە ماوەی ژیانیدا هەنگاوی بەرزی لە ڕێبازی لێکنزیککردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان هەڵگرت.
موفتی ئالبیر کرگانوف وتیشی: هەندێک کەس لە ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئیسلام ناسانی ڕۆژئاوا لە دەیان ساڵی ڕابردوودا هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی کەلێنێکی قووڵ لەنێوان سوننە و شیعەدا دروست بکەن و ئەم جیاوازییە وەک دیوارێک نیشان بدەن کە تێپەڕبوون لێی مومکین نییە ، لە حاڵێکدا کە لە واقیعدا شتی وا نییە. ناوبراو ڕاشیگەیاند: چالاکییەکانی ڕابەری شەهیدی ئێران و زانایانی مەزنی دیکە لەوان ڕابەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە وردی لە پێناو ئاشکراکردنی هەوڵەکان بۆ ناکۆکی نانەوە لە نێوان شیعە و سوننەدا بووە. موفتی ئالبیر کرگانۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی بنەماڵەی ئایینی و ژیانی سادەی ڕابەری شەهیدی ئێران بابەتێکی دیار و ڕوونە، وتی: بەڕێزیان بە ئازایەتییەوە ئەم دونیایەی بەجێهێشت و شەهید بوو.