دیمەشق، پەلاماری تورکیا و ئەمریکا بۆسەر مەنبەجی سوریای ئیدانە کرد
وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پەلاماری هێزی تورکیا و ئەمریکا بۆسەر دەورووبەری شاری مەنبەجی ئیدانە کرد .
سەرچاوەکانی خۆجێیی ڕۆژی ڕابردوو باسی سەقامگیر بوونی هێزی سوپای تورکیا لە شاری مەنبەجیان کرد لە باکووری سوریا ، ئەمریکاش هێزی سەربازیی خۆی لەم ناوچەیە سەقامگیر کردووە .
ئەنقەرەوواشینگتۆن لەسەر چۆنیەتیی کۆنترۆڵکردنی مەنبەج ڕێککەوتوون. بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: هەوڵی ئەمریکا و تورکیا بۆ پەلامار کردنەسەر خاکی سوریا، هەوڵی دیمەشقی بۆ ئازاد کردنی هەموو خاکی سوریا لە بوونی هێزی بیانی دەستدرێژکار، زۆرتر دەکات .
لە درێژەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕاگەیەندراوە: پەلاماری هێزی تورکیا و ئەمریکا بۆسەر دەورووبەری شاری مەنبەج لە ئاراستەی دەستدرێژکاریی هەمیشەیی بە دژی سەروەریی خاکی سوریاو ئاڵۆزتر کردنی قەیرانی ئەم وڵاتە ، ئەنجام دەبێت .
وەزارەتی دەرەوە هەروەها داوای ئیدانەکرانی دەستدرێژکارییەکانی ئەمریکا و تورکیای کرد لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە .
شاری مەنبەج لە پارێزگەی حەڵەب لە باکووری سوریا و لە نیزیک سنووری تورکیایە و دانیشتوانی ئەم شارە کورد و عەرەبن .
سوپای تورکیا لە بیستەمی ژانیڤەری 2018 ، ئۆپراسیۆنی سەربازیی لەژێر ناوی چڵە زەیتوون بە دژی کوردەکانی شاری عەفرین لە باکووری سوریا، دەست پێکردووە.