کانونی یه‌که‌م 03, 2018 20:35 Asia/Tehran
  • کەڵک وەرگرتنی گرووپی تیرۆریستیی

گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام سەت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لەڕێی واسیتەیەکی تورک هێناوەتە سوریا بۆ ئەنجامدانی پەلاماری شیمیایی لەدژ کەسانی سیڤیل .

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سوریا، ئەو فڕۆکانە لە شاری "حارم" لە نزیک سنوری سوریاو تورکیا گوێزراونەتەوە یەکێک لە بنکەکانی تەحریروشام لەباکوری ئیدلەب.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، تیرۆریستانی فرەڕەگەزی تەحریروشام بە مەشقی شارەزایەکی ئینگلیزی هەوڵ دەدەن، بە هێنانەدی گۆڕانکاریی تەکنیکی لە فڕۆکەکان، ئەوان ئامادەی هەڵگرتنی هاوەنی ئاخێندراو بەماددەی شیمیایی بکەن.

لەچەند حەوتەی ڕابردوودا تەحریروشام بەیارمەتی گرووپی ناسراو بە "کڵاو سپییەکان" تۆڕێکی هەماری بچوکی بۆ پاشەکەوت کردنی ماددە شیمیاییەکان لەناوچەی "بێ چەک"ی شاری ئیدلەبی وەڕێخست هەتا لە پەلامارەکانی دواتردا کەڵکیان لێ وەربگرێ.

پێشتر لە٢٥ی نۆڤمبەر ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بەیارمەتی کارناسانی فەڕەنسی لەیەکێک لە پێگەکانی خۆیان لەنزیک زیندانی ناوەندیی ئیدلەب، بڕێک گۆڕانیان لەسەر پەنجا هاوەن ئەنجام دا هەتا هێزی وێرانکارییان بەپتانسێلی هەڵگرتنی کڵاڤۆکی هەڵگری ماددەی کۆلۆر بەرز بکەنەوە.

لە٢٤ی نۆڤمبەریش تیرۆریستانی تەحریروشام گولـلە هاوەنی هەڵگری گازی ژەهراوییان لەناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری حەڵەب بەکارهێنا کە ژەهراوی بوونی١٠٧ کەسی سیڤیلی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ