شوبات 26, 2019 16:37 Asia/Tehran
  • شکست هێنانی ترۆریستان لە ڕۆژاوای سووریا

سوپای سوریا هەوڵی ترۆریستانی تەکفیری بۆ زاڵبوون بەسەر گردووپەڕی باکوری"حەماە" لە رۆژاوای ئەو وڵاتە ی بێ ئاکام کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سوریا(سانا)' لە هێرشی سوپای سوریا بۆسەر ترۆریستانی تەکفیریی بەرەی نوسرە لە گردووپەڕی باکوری حەمما، ژمارێک لە ترۆریستان کوژران و بریندار بوون.

سوپای سوریا رۆژی دووشەممەش هەوڵی ترۆریستانی سەربە بەرەی نوسرە بۆ دزەکردنەنێو گردووپەڕی باکوری حەماە ی بێ ئاکام کردو ژمارێک لەوانیان کوشت.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا کە بەهەوڵی سوپاو جەماوەری سوریا پیلانی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.

سەرپەیڤ