ئاب 15, 2019 16:25 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی سوپای سووریا ھەتا شاری ستراتژی و ھەستیاری کبانی

ھێزەکانی سوپای سووریا بە پێشڕەوی لە ڕۆژئاوای ئیدلیب و گردوپەڕی لازقییە گەییشتنە نزیکی شاری ستراتژی و ھەستیاری کبانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، سەرچاوەیەکی سەربازیی سووری ڕایگەیاند: سوپای سووریا بە زاڵ بوون بە سەر ئەو چیاگەلەی دەڕوانن بە سەر شاری «کبانی»، بەرەیەکی تازەیان لە گردوپەڕی لازقییە لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەدا دژی تیرۆریستانی سەقامگرتووی ئەم ناوچەیە پێک ھێناوە.

بە قسەی سەرچاوەکانی سووری ئەگەر بێتو سوپای سووریا بەسەر شاری کبانی و بەرزایەکانی ئەم ناوچەیە زاڵ ببێت، شارەکانی داما، سەرمانیە، ناجیە، ھەتا جسری شەغور دەکەوێتە ژێر ڕکێفی سوپای سووریاوە.

هێزە کانی ئەرتەشی سوریا ڕۆژی چوارشەممەش توانییان بە پاشەکشە پێکردنی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و تیرۆریستانی گوێ لەمست لە باشووری پارێزگای ئیدلەب، شارۆچکەی «کەفەر عەین»و بەرزاییەکانی «تەل عاس» لە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی «ئەلھەبیت» ڕزگار بکەن و بەم پێشڕەوییەیان مەودای سوپای سووریا ھەتا شارۆچکەی خان شەیخون کەم کەنەوە.

پارێزگاکانی حەمای ڕۆژئاواو ئیدلیب لە باکووری سووریا دوا مۆڵگەی تیرۆریستانن لەم وڵاتەدا . سوپای سوریا ھەتا ئێستا زۆربەی ناوچجەکانی ئەم پارێزگایانەی لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار کردووە.

سووریا لە ماوەی ھەشت ساڵی ڕابردوو شایەتی شەڕێکی نێوخۆیی و سەقامگرتنی تاقمە تیرۆریستەکانی داکۆکیکراو لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عەرەبییە کە ھەتا ئێستا سەدان کوژراوو ملوێنان ئاوارەی لە نێوخۆو دەرەوەی ئەم وڵاتە لێ کەوتووەتەوە.

سەرباری سەرکەوتنی سوپای سووریا لە ڕزگار کردنی زۆربەی ناوچەکانی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان، ھێشتاش بڕێک لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە بەشگەلێکی ئەم وڵاتەدا ئامادەن و ناوچە ئاوەدانەکان دەدەنە بەر شاڵاوو پەلاماری خۆیان.

لەم شاڵاوانەش دا ژمارەیەکی زۆری شارومەندانی سووری بە تایبەت ئافرەتان و منداڵان کوژراون و یان بریندار بوونە.

 

سەرپەیڤ