ئاب 24, 2019 19:01 Asia/Tehran
  • هەشت کوژراو و بریندار لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ئیدلەبی سوریا

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لەشاری ئیدلەب لەباکوری سوریا، دوو کوژراو و شەش برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی "عنب بلدی"؛ ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمب ڕێژکراوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی"قسو" ی شاری ئیدلەب تەقییەوە کە جگە لە خەساری گیانی، خەساری دیکەشی گەیاند بە شوێنە گشتییەکان ودوکانەکانی ئەو ناوچەیە. لەلایەکی دیکەوە، کێشەی نێوان هێزەکانی تورکیاو سوریا پاش ڕزگارکرانی ئەم دواییەی شاری ستراتژیکی خان شەیخون لەپارێزگای ئیدلەب لەلایەن سوپای سوریاو گەمارۆدرانی پێگەی چاودێریی نۆیەمی تورکیا لەو ناوچەیە، قووڵ بووەتەوە.

لەهەمان کاتدا، یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) کە داکۆکیی ئەمریکایان لەپشتە، پاش وتووێژی تەلەفۆنیی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ مارک ئەسپەر وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا ، دەستیان کردووە بە لەناوبردنی بڕێک لە سەنگەرەکانیان.

سوپای سوریا پاش ڕزگارکرانی باکوری رۆژاوای سوریا وئیدلەب، ڕزگارکرانی ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی یەپەگەشی خستووەتەنێو بەرنامەی کاری خۆیەوەو بە کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەو ناوچانە، گشت کەوشەنی سوریا پاش یەک دەیە دەکەوێتە ژێر چاودێریی و دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە.

ئەمریکا بە پێش بینی ئەو ڕووداوە لەئێستاوە داوای لە یەکینەکانی پاراستنی گەل کردووە، دەس بکەن بە لەبەین بردنی سەنگەر و مەتەرێزەکانیان هەتا ناوەندە سەربازییەکان و زانیارییەکانی ئەمریکا نەکەوێتە دەست سوپای سوریا.

سەرپەیڤ