ئاب 28, 2019 07:45 Asia/Tehran
  • کشانەوەی تاقمێک لە هێزەکانی یەپەگە لە سنوری سوریا لەگەڵ تورکیا

لەئاراستەی جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی ناوچەی هێمن، تاقمێک لە هێزەکانی "یەکینەکانی پاراستنی گەل" ناسراو بە یەپەگە لەشاری "سەرێکانی" لەسنوری سوریا لەگەڵ تورکیا، چوونەدەر.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس، ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا بەڕادەست کردنی چەکە قورسەکانیان بڕیارە لەناوچەی "گرێ سپی" لەپارێزگای ڕەققە، بکشێنەوە.

پاشەکشەو چوونەدەری یەکینەکانی پاراستنی گەل بەشێکە لە بەرنامەی ڕێککەوتن لەسەر هێنانەدی ناوچەیەکی هێمن لەباکوری سوریا کە پێشتر ئەمریکا، تورکیاو کوردەکان لەبارەیەوە ڕێککەوتبوون.

ئەمریکا لەگەڵ تورکیا بەرلەوە ڕێککەوتن لەسەر دوورخرانەوەی شەڕڤانانی کورد لەسنوری تورکیا هەتا ناوچەی هێمن دروست بکەن لەسنوری باکوری سوریا، ڕێککەوتنێک کە حکومەتی سوریا بە دەسدرێژی بۆسەر سەروەریی وڵاتەکەی لەقەڵەمی داو وێڕای شەرمەزارکردنی جەختی کرد، ئامانج لەو دەسوەردانانە، درێژ و ئاڵۆزکردنی قەیران و زیان گەیاندن بە یەکپارچەیی خاکی سوریایە.

سەرپەیڤ