ئاب 30, 2019 19:01 Asia/Tehran
  •  سبەی ئاگر بڕی دەوڵەتی سووریا لە ئیدلیب دەست پێ دەکات

ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا باسی دەسپێکرانی ڕاپەڕاندنی ئاگر بڕ لە ناوچە کەم ئاڵۆزییەکان لە ئیدلیب لە لایەن سوپای سووریای کردووە لە سبەینێ شەممەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا" ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سووریا" لە بەیاننامەیەکدا بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە سوپای سووریا لە کاتژمێر شەشی بەیانی ٣١ی ئۆتی ٢٠١٩ بە ئاگربڕ لە ناوچە کەم ئاڵۆزییەکان پێبەند دەبێت ، لە گروپە چەکدارەکان داوای کرد هەتا لە کردەوەی دەنە دەرانە دەس هەڵگرن وپەیوەست بن بە هەڵمەتی ئاشتیخوازنەی نیشتمانی لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆیان. بە پێی ڕێککەتنی ئاستانە وسوچی ، بڕیاربوو تورکیا لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ٢٠١٨ بە سەقامگیر کردنی ١٢ بورجی دیدەوانی لەسەر دامەزرانی ئاگر بڕ وڕادەس کرانی چەکی قورس ونیوە قورسی ئەندامە چەکدارە تەکفیری وتیرۆریستەکان لەم ناوچانە چاوەدێری بکەن ، بەڵام لەکردەوەدا تیرۆریستەکان بە لەبەر چاونەگرتنی ئەم ڕێککەوتنە لە ڕادەس کردنی چەکەکانیان ، خۆیان بوارد. لە کاتی هەڵوەشانی ئاگر بڕ لە پێنجی ئۆتی ڕابردوو ، سوپای سووریا توانی ٣٠ ناوچە لە پارێزگاکانی ئیدلیب وحەما بە هەڵمەتی سەربازی ، ئازاد بکات.

سەرپەیڤ