تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • فەرماندەری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک: بێتوو ئەمریکا لەسوریا بچێتەدەر، لەگەڵ دەمشق دانوستان دەکەین

بەدران چیا کورد، فەرماندەری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە چوونەدەری هێزەکانی سوپای ئەمریکا لەباکوری سوریا، وتی: بێتوو ئەمریکا لەسوریا بکشێتەوە، لەگەڵ دەمشق دانوستان دەکەین.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، بەدران چیا کورد، فەرماندەری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەلێدوانێکدا بەئاماژە بە چوونەدەری هێزەکانی سوپای ئەمریکا لەباکوری سوریا ڕایگەیاند: "بێتوو هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا بەتایبەت لەسنورەکانی باکوری سوریا بچنەدەر، ئێمە دەکەوینە دۆخێک کە ناچارین هەموو ئەو بژارانەی لەدەستمان دان، لێک بدەینەوە".

چیا کورد لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی رۆیتەرزدا وتی: "لە وەها بارودۆخێکدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمریکا لەناوچەداو هەروەها پێش گرتن بە ئەنجامگرتنی هێرشێکی سەربازی لەلایەن تورکیاوە بۆسەر ئەو ناوچەیە لەگەڵ لایەنە ڕووسیەکان وهەروەها دەمشق دانوستان دەکەین."

شیاوی ئاماژەیە، بەرلەوەش کوردەکانی سوریا لە خولی زەمانیی جیاجیادا لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی دانوستانیان کردووەو تەنانەت نەخشەڕێگایەکیشیان داڕشتبوو بەڵام بەپێداگریی کوردەکان لەسەر پرسی درێژەدان بە خۆبەڕێوەبەرایەتییان لەباکور و رۆژهەڵاتی سوریاو خۆبواردنی دەمشق لە قەبووڵ کردنی ئەو مەسەلە، دانوستانەکان بەهەڵپەسێردراوی مابوونەوە.