تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 10:18 Asia/Tehran
  • وڵامی کوردی سوریا بە پەلامارەکانی ئەرتەشی ترکیا

هێزەکانی یەپەگە لە وڵامی پەلامارەکانی ئەرتەشی ترکیا بۆسەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ، شارێکی سەر سنووری تورکیایان دایە بەر پەلاماری بە موشەک و هاوەن .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی روسیا ئەلیەوم ، نوسینگەی پارێزگاری ماردین لە باشووری رۆژهەڵاتی ترکیا هەینی شەو رایگەیاند ، یەکینەکانی بەرگری کاری گەلی سوریا شاری سنووریی نەسیبین لەترکیایان دایە بەر پەلاماری بە موشەک و هاوەن کە لە ئەنجامدا لانیکەم هەشت کەس کوژران و 35 کەسیش بریندار بوون .

 لە لایەکی  دیکەوە هێزەکانی کوردی سوریاش رۆژی هەینی رایانگەیاند ، 262 لەشکەریی ترکیا لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کوژراون .

لە هەمان کاتدا وەزاڕەتی بەرگری ترکیاش بانگەشەی ئەوە دەکات لە دەسپێکی دەسدرێژیەکەوە تا ئێستا 399 شەڕڤانی کوردی کوشتووە .

لە لایەکی دیکەوە  شەوی رابردوو  سووپای تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانی تۆپبارانی بەرزاییەکانی مشتەنوریان کردو لەئەنجامدا سەربازی ئەمەریکی و فەرەنسی بریندار بوون کە لە بنکەیەکی سەربازین لەو بەرزاییەکی ناو شاری کوبانێ.

هەروەها بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە شەرڤانانی کورد ، رۆژی  هەینی سێ سەربازی ئەو سوپایە خۆیان رادەستی شەڕڤانان کردوە.

ئاژانسی هاوار نیوزیش بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە سەربازەکانی تورکیا لە ناوچەی میجی رۆژهەڵاتی سەرێ کانی خۆی رادەستی شەڕڤانان کردوە،  دوو  سەربازەکەی دیکەش لەسەر رێگەی نێوان سەرێ کانی-حەسەکە خۆیان رادەستی هێزەکانیان کردوە".

ڕۆیتەرز و چەند میدیایەکی عەرەبی و میدیاکانی نزیک "هەسەدە " ش باس لەوە دەکەن کە بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە بۆ بارزانی مشتەنوور کە بنکەی سەربازی ئەمەریکاو فەرەنسای لێیە، ژمارەیەک سەربازی ئەو دوو ولآتە بریندار بوون.

 لە هەمان کاتدا ، وەزاڕەتی بەگریی ترکیاش بانگەشەی ئەوەی کرد ، لە دەسپێکی هێرشی ئەم وڵاتەوە بۆسەر باکووری سوریا 399 کەس لە هێزە کوردیەکان کوژراون .

سەرپەیڤ