کۆبوونەوە و خۆپێشاندانی ناڕازیانە بە لەشکەرکێشی و دەسدرێژی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا
لە 24 کاژێری رابردوودا ژمارێک لە شارە کوردنشینەکانی ئێران و شارەکانی هەرێمی کوردستان شایەتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە و خۆپێشاندانی ناڕازیانە بە دەسدرێژیی ترکیا بۆسەر باکوووری رۆژهەڵاتی سوریا بوون .
ئەمڕۆ شەممە لە شارەکانی هەولێر ، دهۆک ، سلێمانی و زاخۆ و چەندین شاری دیکە خەڵکانێک بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان بە دەسدرێژی ترکیا بۆسەر باکووری سوریا و کوژران و یریندار بوونی دەیان کەس لە خەڵک و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە کوردانی سوریا کۆبوونەوە .
لە شاری تارانیش ژمارێک لە ناڕازیان بە هێرشەکەی تورکیا ، لەبەر دەم باڵوێزخانەی ترکیا لە تاران کۆبوونەوە و بێزاری و ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا .
هەروەها ژمارێک لە شارە کوردنشینەکانی ئێران لەوان کرماشان ، سنە و مەریوان شەوی رابردوو و ئەمڕۆشەممە بە ئامادەبوون لە سەر شەقامەکان و سازدانی رێپێوان ، دروشمیان لە دژی دەسدرێژیەکەی ترکیا بەرز کردەوە و خوازیاری کۆتایی هاتنی ئەم لەشکەرکێشیە و کاولکاریە بوون .
ئەمڕۆ و چەند رۆژی رابردوو چەندین پێتەختی ئوروپیش خۆێشاندانی دژی ترکیایان بە خۆوە بینی .