تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 17:32 Asia/Tehran
  • وشداری حەشدی شەعبی لەبارەی دواهاتەکانی پەلاماری تورکیا بۆ سەر سووریا

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی عێراق لەبارەی دواهاتەکانی پەلاماری سەربازی تورکیا بۆ سەر سوریا وشداری داوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "ئەبوومەهدی ئەلمۆهەندیس"  جێگری ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، بە هۆی پەلامارەکانی تورکیا لە باکووری سوریا و ئەگەری ئازادکرانیی هەزاران ترۆریستی داعشی، مەترسی دزەو کنەی دووبارەی ئەوان بۆ خاکی عێراق لە ئارادایە . ئەلمۆهەندیس گوتیشی ، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی وێڕای هەماهەنگی تۆکمە وتەواو لەگەڵ هێزی  سنوورڤانی و سوپای عێراق، ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی گەڕانەوەی شیمانەیی ترۆریستان بۆ خاکی عێراقە.

لەئاکامیی دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سوریا، دەوڵەتی عێراق هێزی سەربازی زۆرتر بەڕێدەکاتە بۆ سنوورەکانی تورکیا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە بارودۆخی نایاسایی لە سنووری ئەم وڵاتە و تورکیا دا. دەوڵەتی عێراق بەشێوەی فەرمی بەجاران سەبارەت بە دواهاتەکانیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سوریا نیگەرانی دەربڕیوە و خوازیاری کۆتایی خێرای ئەم ئۆپەراسیۆنە وچارەسەرکرانیی قەیرانەکە لە رێگای ئاشتیانە بووە.

سەرپەیڤ